شەپۆلێكی گەرما ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 170

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 20ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20) كم/لە كاتژمێرێكدا  .

سبەی سێشەممە  21ی تەمووزی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
 سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن