راچڵەكین-
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو چەكداری داعشی لە سنوری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین راگەیاند.
رۆژی دووشەممە 20ی تەمووزی 2026دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عیراق رۆژی 14-6-2026 لەدوو چالاكی جیاوازدا لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دووچەكداری تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن.
" لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد و لەدوای ئەنجامدانی چالاكییەكان توانرا ژن و منداڵی یەكێك لەتیرۆریستەكان ڕزگاركرا كە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەكدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەركرابوون." وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونیكردووەتەوە، لەئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی 2 لەیاسای تیرۆر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.