راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمی خانەنشینكردنی فەرمانبەران دەگۆڕێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوێكی نوێی لەبارەی میكانیزمی خانەنشنیبوونی فەرمانبەران بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانەگەكان ناردووە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:"بەهۆی ئەوەی حكوومەتی فیدراڵ جیاوازیی مووچە بەو فەرمانبەرانە نادات كە خانەنشین دەكرێن، ئەویش بەهۆی ئەوەی مامەڵەكانیان چەند مانگێك دەخایەنێت و دواتر جیاوازیی مووچەیان بۆ دەبەسترێت و لە لیستی مووچەدا تۆمار دەكرێت، بۆیە بڕیارمان دا گشتاندنی ژمارە 3ی ساڵی 2026 هەموار بكەینەوە."
وەك لەنووسراوەكەدا هاتووە: "شەش مانگ پێش رێكەوتی خانەنشینبوونی فەرمانبەر، پێویستە وەزارەت و فەرمانگەكان پڕۆسەی كارگێڕیی خانەنشینكردن و ئامادەكردنی دۆسییەكان دەست پێبكەن، ەبێت دۆسییەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بنێردرێن و ئەو زانیارییانەی پێویستن لە رێگەی سیستەمی پەیڕۆڵ بۆ خانەنشینكردن بەردەست بخرێن."
بەپێ بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی، ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا و رێنوێنییەكان شایستەی درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینین، لە رێگەی لیژنەیەك لە وەزاەرتەكان دەكرێت، بەڵام دەبێت بەڵگەنامە و دۆسییەكانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پەیوەندار لەلایەن یەكە ژمێركارییەكانەوە بنێردرێن."
بەپێی بڕگەیەكی گشتاندنی ژمارە 3ی ساڵی 2026، دەبوو وەزارەت و فەرمانگەكان سێ مانگ پێش وادەی خانەنشینبوونی فەرمانبەر دەست بە مامەڵەكان بكەن، بەڵام ئێستا كراوەتە شەش مانگ.
هەر فەرمانبەرێك خانەنشین بوو، لەگەڵ مامەڵەی خانەنشینییەكەی، دەبێت بە سیستەمی (پەیڕۆڵ) فەرمانگەی خانەنشینی لێ ئاگادار بكرێتەوە.