ده‌مامك
ڕاچڵه‌كین-
پسپۆڕان هۆشداریان داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشیی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی سییه‌كانن نابێت ده‌مامك به‌كاربهێنن چونكه ئه‌مه گرفت بۆ هه‌ناسه‌دانیان دروست ده‌كات.
پرۆفیسۆر" كریس ویتتی" سه‌رۆكی " Medical Officer" ده‌ڵێت" به‌كارهێنانی ده‌مامك ڕێگه‌یه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و باشترین ڕێگاكانی خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه‌ش دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له قه‌ره‌باڵغی و شۆردنی ده‌سته‌كانه به به‌رده‌وامی و خۆ كه‌ره‌نتینه كردنه له‌حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه"
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كۆمه‌ڵه‌ی توشبووانی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له به‌ریتانیا هۆشدارایان داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشبووی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و سییه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مامك به‌كارنه‌هێنن چونكه هه‌ناسه‌دانیان قورس‌تر ده‌كات و ئه‌گه‌ر گرفتیشیان بۆ دروست نه‌بێت ئه‌وه ته‌نها به‌كارهێنانی پارچه‌یه‌ك قوماش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌م و لوتیان بپێچن"