راچڵەكین - سپۆرت
یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی (فیفا) لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا، سزای توندی بەسەر چەند یاریزانێكی هەڵبژاردەی تانگۆدا سەپاند.
دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026 كە بە سەركەوتنی ئیسپانیا بەسەر ئەرجەنتین كۆتایی هات، لەدوای تەواوبوونی یارییەكە، شەڕ و ئاژاوە لەنێوان یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەكە دروستبوو، لیژنەی دیسپلین لە فیفا كۆتایی بە راپۆرتەكەی لەوبارەیەوە هێنا و سزای بەسەر چەند یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئەجەنتیدا سەپاند كە هۆكاری گرژی و ئاڵۆزییەكە بوون.
ئەو یاریزانانەی ئەرجەنتین كە لەلایەن فیفاەوە سزادراون بریتین لە:
لیاندرۆ پاریدێس بۆ 10 یاری راگیرا.
ناهوێل مۆلینا بۆ حەوت یاری ڕاگیرا.
ئالمادا بۆ یەك یاری ڕاگیرا.
ئایالا (ئەندامی دەستەی هونەریی ئەرجەنتین) بۆ سێ یاری ڕاگیرا.
گاڤی یاریزانی ئیسپانیا بۆ یەك یاری راگیرا.
لیژنەكەی جگە لە راگرتنی ئەو یاریزانانە لە چەند یارییەك، هاوكات دەیان هەزار یۆرۆش سزای دارایی بەسەردا سەپاندوون، جگە لەوەش سزای 321 هەزار یۆرۆی بەسەر یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتیدا سەپاند بەهۆی چەند كارێكی نایاسایی كە لەمیانی یارییەكانی مۆندیالدا ئەنجامیداوە.