دادگا سزای 15 ساڵ زیندانیكردن بەسەر شەش تاوانباردا دەسەپێنێت

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 242

راچڵەكین -

تۆمەتبارانی هێرشكردنە سەر سەربازگەیەكی كەركوك بە 15 ساڵ زیندانیكردن لەلایەن دادگاوە سزادران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2026، دادگای عیراق سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ئەو تۆمەتبارانەدا سەپاند كە بەشداربوون لە هێرشی مووشەكی بۆسەر سەربازگەی (كەی وەن) لە شاری كەركوك.

سزادراوەكان كە ژمارەیان شەش كەسە، سەرجەمیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دادگایی كران، ئەمەش دوای سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كرابوو كە بەشداربوون لەو هێرشە مووشەكییەكەی چەند مانگی رابردوو بۆسەر سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك، كە كوژران و برینداربوونی چەندین كەسی لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن