داهاتی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بەرزدەبێتەوە

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 200

راچڵەكین -

بەهۆی زیادبوونی بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاوی عیراق، رێژەی داهاتەكەشی بەرزدەبێتەوە، شارەزایەكی ئابووریش ئاشكرایدەكات، كۆی داهاتی مانگی ئاب لە هەناردەكردنی نەوت دەگاتە چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عیراق، رایگەیاند: بەپێی داتاكانی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، كۆی داهاتە نەوتییە چاوەڕوانكراوەكانی مانگی ئاب، دەگاتە چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتی عیراقە لە هەناردەكردنی نەوتی خاو لەدوای دتاخستنی گەرووی هورمز بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئێران.

بە وتەی ئەو ئابوریناسە، داهاتی نەوتیی مانگی ئاب، دوای لێدەكردنی كرێی كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوە بیانییەكان، بەشی 65%ی مووچەی مانگانەی كۆی مووچەخۆرانی عیراق دەكات.

بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، كە بەشی هەرە زۆری نەوتی خاوی عیراق لەو رێڕەوی ئاوییەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت، ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن