سوپاسالاری نوێی ئەمریكا لەلایەن ترەمپ-وە دەستنیشانكرا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 94

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا ئادەم تیلی وەك سوپاسالاری نوێی ئەمریكا بە وەكالەت دەستنیشانكرد، دوا دەستلەكاركێشانەوەی دریسكۆڵ، كە دەووترێت بەهۆی بوونی ناكۆكی لەگەڵ پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا، دەستبەارداری پۆستەكەی بووە.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستنیشانكردنی ئادەم تیلی بۆ پۆتی سوپاسالاری ئەمریكا لە سەكۆی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ئەو نیشتمانپەروەرێكی گەورەیە و جێگەی رێزی هەمووانە."

هەرچەندە تائێستا دان دریسكۆڵ، سوپاسالاری پێشوو هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن دریكسۆل لەگەڵ پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری، لەململانێی تونددا بووە بەتایبەت لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هاوپەیمانەكانی لە ناو سوپای ئەمریكا لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن