عەبدی لەبارەی پۆستە نوێیەكەی لەسوریا چی دەڵێت؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

راچڵەکین-

مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی سوریا دەڵێت، ئەو قسانە ڕاست نین كە دەڵێن كورد لەسوریا هەموو شتێكی دۆڕاندووە.

مەزڵوم عەبدی، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی Amargi دەڵێت، بۆ یەكەمجار لەمێژوودا، كورد بەناسنامەی تایبەتی خۆیان بەشداری دەكەن لە بنیاتنانی دەوڵەتی سوریا.

" پۆستە نوێیەكەم لە سەرۆكایەتی كۆماری سوریا، بەشێكە لەپابەندییەكانم بۆ كاركردن لەپێناو مافی كورد لەناوخۆی سوریادا." مەزڵ,م عەبدی وا دەڵێت.

ئاماژە بەوەشدەكات:" ڕێكەوتنی 29ی كانوونی دووەم، باشترین بژاردە بوو بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد، كورد و سورییەكان دەیانەوێت بابەتەكانی نێوانیان بە گفتوگۆو ئاشتییانە چارەسەر بكەن.

مەزڵوك عەبدی لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا بەپێویستی دەزانێت كورد بەشدار بێت لەداڕشتنەوەی دەستوری سوریا، بۆ گەرەنتیكردنی مافەكانی، جگە لەوە لەئێستادا:" زمانی كورد لەسوریا وەك زمانێكی نیشتمانی و فێركردن دانی پێدانراوە، سەرباری ئەوە جارێ ئەو هەنگاوە گشتگیرنەكراوە." 

" چووینەتە قۆناغێكی نوێوە، هەموو داخوازییەكانمان بەدینەهاتوون، بەڵام چەند دەسكەوتێك بناغەیەكمان هەیە كە لەڕێیەوە بەردەوامی بە خەبات دەدەین." مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی سوریا وا دەڵێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن