راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 29ی ئاب تا 4 ی ئەیلول ،بڕی ( 5 ) ملیارو (845) ملیۆن و (428) هەزارو (395)دینار بووە، لە (78%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (22%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 49.287% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 5ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 22 تا 28ی ئابی 2026 بریتیی بوو لە (11) ملیارو (526) ملیۆن و (427) هەزارو (485) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.