كۆمسیۆنی ئەوروپا وەڵامی داوایەكی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 256

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

راچڵەكین -

كۆمسیۆنی ئەوروپا وەڵامی داوایەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە بۆ گەڕاندنەوەی پارەی ئەو چەك و تەقەمەنییانەی كە لەسەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن بە ئۆكراینا دراوە، وتەبێژی كۆنسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت: تائێستا بە فەرمی هیچ داوایەكی لەو شێوەمان لەلایەن واشنتۆنەوە لێنەكراوە.

كریستیان ویگاند، وتەبێژی كۆمسیۆنی ئەوروپا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ هەینی 4-9-2026 لە شاری برۆكسل ئەنجامیدا، رایگەیاند: تائێستا هیچ داوایەكمان لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە پێنەگەیشتووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی كە لەسەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن لەشێوەی پێدانی چەك و تەقەمەنی بە ئۆكراینا، خەرجیكردووە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێكدا كە لە سەكۆی (تروس سۆشیال) بڵاویكردبووە، نوسیبووی، لەسەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، ئەمریكا بە بەهای سەدان ملیار دۆلار هاوكاریی پێشكەشی ئۆكراینا و هاوپەیمانی ناتۆ كردبوو، كە دەبووایە لەبری ئێمە وڵاتانی ئەوروپا ئەو بڕە پارەیان لە ئۆكراینا خەرجكردبا.

ترەمپ لە پەیامەكەیدا ئەوەشی نوسیوە، داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەین ئەو سەدان ملیار دۆلارەمان بۆ بگەڕێننەوە كە لە ئۆكراینا خەرجمان كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن