وەزارەتی نەوتی عیراق روونكردنەوە لەبارەی قەیرانی بەنزین دەدات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین -

وەزارەتی نەتی عیراق روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری كەمبوونەوەی بەنزین و دروستبوونی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەكان دەدات و رایدەگەیەنێت: لەڕێگەی هاوردەكردنەوە كێشەی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكەین.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 4-9-2026 بڵاویكردووەتەوە، هۆكاری دروستبوونی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەكان بۆ جیاوازی لە بەرهەم و بڕی بەكارهێنان گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەكرد كە بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین بەشی پێداویستی ناوخۆیی ناكات، ئەمەش وایكردووە قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەنزینخانەكان دروست ببێت.

وەزارەتی نەوتی عیراق روونیكردووەتەوە، بۆ پڕكردنەوەی ئەو جیاوازییەی لەنێوان بەرهەمهێنان و بەكاربردن هەیە، دەستمانكردووە بە هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن