مالیكی و زەیدی باسی چییان كرد؟

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەکین-

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن لەنێویاندا تەواوكردنی كابینەی حكومەت.

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2026 نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كەلە نووسینگەی نوری مالیكی بەڕێوەچوو، باس لە نوێترین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لەعیراقدا كراوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاڵنگاریانە كراوە كە دێنە بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی.

هەردوولا جەختیانكردووە لەسەر بەردەوامی هەوڵە سیاسییەكان بەجۆرێك سەقامگیری زیاتر بێنێتە ئاراوە، لەگەڵ یەكخستنی هەڵوێستەكان لەبوارە جیاجیاكاندا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مالیكی و زەیدی جەختیانكردووە لە خێراتركردنی هەنگاوەكانی تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عیراق تا گەرەنتی ئەوە بكرێت دامەزراوەكانی دەوڵەت بەباشترین شێوە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و ڕێگە خۆشكەر بێت لەبەردەم حكومەت بۆ چۆنییەتی مامەڵە كردن لەگەڵ دۆسێ سیاسی، ئەمنی و ئابورییەكان، لەسەر بنەمای سازان و هاوبەشی و بەرپرسارێتی نیشتمانی.

هەر لەو دیدارەدا نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیكرد لە گرنگی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی، پشتیوانیكردنی سیاسی لەحكومەتی عیراق و كاركردن بە ڕۆحییەتی هەماهەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن