عیراق یەك ملیۆن پارچە زەوی بەتەواوی خزمەتگوزارییەكانەوە بێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتییان دابین دەكات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 54

راچڵەكین-

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، یەك ملیۆن پارچە زەوی (بێ بەرامبەر) بەسەر هاوڵاتییانی پارێزگاكاندا ( جگە لەهەرێمی كوردستان) دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلولی 2026 نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی عەلی زەیدی بەدروشمی " دەستپێشخەری نیشتمانی"، یەك ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا لە 15 پارێزگای عیراق دابەشدەكرێت.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو پارچە زەویانە و تەواوی خزمەتگوزارییەكانی تری وەك ئاوو كارەبا " بێ بەرامبەر" بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت.

بڕیارەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەو خێزانانە دەگرێتە كە هیچ ئەندامێكی خێزانەكە زەوی یان یەكەی نیشتەجێبوونیان بەناوەوە نییە. 

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕوونیكردووەتەوە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی لینكێكەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن و لە قۆناغی یەكەمدا 216 هەزار پارچە زەوی دابەشدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن