راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا خوێندنەوەی بۆ دوو پڕۆژەیاسا كرد، كە یەكێكیان هەماركردنەوەی یاسای هاتووچۆ بوو.
فەرمانگەی راگەیەندانی ئەنجومەنی وێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەماندا، خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا كرا، پڕۆژەیاسای یەكەم تایبەت بوو بە هەمواركردنەوەی یاسای هاتووچۆی ساڵی 2019، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی دارایی و ئاسایش و بەرگرییەوە پێشكەشكرابوو، بۆ رێكخستنی بابەتی رەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل، ئەویش لەپێناو زیادكردنی داهاتی دەوڵەت.
هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕی پەرلەماندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای رێكخستنی بریكاری بازرگانی ژمارە (79)ی ساڵی 2017 كرا، بە ئامانجی باشتركردنی ژینگەی كاری بازرگانی و ئاسانكاری بۆ هاتنی سەرمایەی بیانی و بەهێزكردنی كارەكانی كەرتی بازرگانی لە عیراقدا.