راچڵەکین -
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، یاسر سەڵاح ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشنیازێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کروووە بۆ گۆڕینی سروودی نیشتمانی عێراق
میدیا عێراقییەکان روونیانکردووەتەوە، پەرلەمانتارەکە لە رێگەی نووسراوێکەوە کە واژووی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری دیکەی لەسەرە داوای گۆڕینی سروودی نیشتمانی عێراقی کردووە بەوپێیەی سروودی نیشتمانی هێمایەکی سەروەری و کۆکەرەوەی گشتگیرە کە کەلەپووری شارستانی و قوربانیدانی گەلی عێراق دەنوێنێت.
لە بەشێکی دیکەی پێشنیازەکەدا داوا کراوە لیژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانی پێكبهێنرێت بۆ وەرگرتن و لێکۆڵینەوە لە پێشنیازەکانی هۆنەرمەندان، نووسەران، رۆشنبیران و کەسانی پسپۆڕ، تاوەکو لە رێگەیەوە پێشنیازێکی گشتگیر بۆ سروودێکی نوێی نیشتمانی دابڕێژرێت کە لەگەڵ خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتییاندا بگوونجێت.