وەزارەتی بەرگريی عیراق لەسەر خۆكوشتنی ئەفسەرێك دێتەدەنگ

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 287

راچڵەكین -

وەزارەتی بەرگریی عیراق روونكردنەوە لەبارەی خۆكوشتنی ئەفسەرێكی سوپا دەدات و رایدەگەیەنێت: لێكۆڵینەوە لەبارەی روداوەكە دەستی پێكردووە و دواتر ئەنجامەكەی رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 8-9-2026 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەفسەرێك بەپلەی نەقیب بەناوی موشتاق عەلی عوبێد بەهادلی، ئامری لیوای 36 سەر بە فیرقەی هێزە تایبەتەكان، لەناو ئۆفیسەكەی خۆی لە سەربازگەی تاجی، خۆی كوشت، رێكاری یاسایی لەبارەی رووداوەكە گیرایەبەر و دەست بە لێكۆڵینەوە كرا.

وەزارەتی بەرگریی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاری خۆكوشتنەكەی ئەو ئەفسەرەی سوپا، بەردەوامە و هەركاتێك پرۆسەی تەواوبوو، بەشێویەكی فەرمی رادەگەیەنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن