شەڕو پێكدادان لەنێوان دژەتیرۆری عیراق و چەكدارانی داعش روویدا

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

لەسنووری ناوچەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركوك، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق و تیرۆریستانی داعش روویدا و لەئەنجامدا دوو چەكداری داعش كوژران.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 27-9-2026، لە سنووری سەر بە ناحیەی پردێ لە پارێزگای كەركوك، شەڕو پێكدادانی چەكداری لەنێوان هێزەكانی دژەتیرۆر و چەكدارانی گروپی تیرۆریستیی داعش روویدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەن لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكەدا، دوو چەكداری داعش كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان لەخۆیان بەستبوو، كوژران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن