خورماڵ.. منداڵێك لەناو حەوزێكی ئاودا خنكا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125

راچڵەكین -

لە گوندێكی سنووری قەزای خورماڵ، منداڵێك كەوتە ناو خەوزێكی ئاو و بەهۆیەوە خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 27-9-2026، منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ بەناوی سان عامر تۆفیق، لە ناو حەوزی باخی خۆیاندا لە گوندی یەڵانپێی سەر بە قەزای خورماڵ، خنكاو تەرمەكەشی رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە.

لەدوای رووداوەكە، بنكەی پۆلیسی خورماڵ پەڕاوی لێكۆڵینەوەی رێكخست و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن