راچڵەكین -
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایدەگەیەنێت بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیكترۆنیی لە دیوی ئێرانی دەروازەی باشماخ، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەكە راگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 27-9-2026 بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیارانی ئاگاداركردووەتەوە كە لەئێستادا هاتووچۆی گەشتیاری لەو دەروازەیە راگیراوە بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیكترۆنی لە دیوی ئێران.
لە ئاگادارییەكەدا بەبێ ئاشكراكردنی وادەی كردنەوەی دەروازەكە بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران، ئاماژە بەوەكراوە كە لەكاتی كرانەوەو چاكبوونی سیستەمی ئەلیكترۆنی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ، لەڕێی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، گەشتیاران ئاگادار دەكرێنەوە.