راچڵەكین-
فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەرماندەدات بە پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە سەبارەت بەو پێشێلكارییەی لەڕۆژی سەروەری عیراقدا كرایە سەر ئاڵای ئەمریكا.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2026 لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی سەرباری پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەهەمان كاتدا سەركۆنەی ئەو كارەی كردووەو جەختی لەوەكردووە، پێویستە هەموو لایەك پابەندی یاساو عولافە دبلۆماسییەكان بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەرمانیكردووە، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە بگیرێتە بەر كە ئەو پێشێلكاریانەیان ئەنجامداوەو لەنزیكترین وادەدا ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوەكەی بۆ ڕەوانە بكرێت.
لە 30ی ئەیلوولی 2026 ئەركی سەربازیی هاوپەیمانان لە عیراق بە فەرمی كۆتایی هات، حكومەتی عیراقیش ئەو رۆژە و رۆژانی دواتری وەك رۆژی سەروەری راگەیاند. لەو رۆژەدا، ژمارەیەك چەكدار و لایەنگرای حەشدی شەعبی سوكایەتییان بە ئاڵای ئەمریكا كرد و بە ئۆتۆمبێلی سەربازی بەسەر ئاڵاكەدا رۆیشتن.