بڕیارێكی نوێ بۆ شۆفێران لەبارەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر بڕیارێكی نوێی بۆ ئەو شۆفێران دەركرد كە بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیكراو وەردەگرن. 

وەك لەبڕیارەكەدا ئاماژەی پێكراوە، شۆفێران پێویستە لە كاتی سەردانیكردنی بەنزینخانەكاندا تەنها كارتی نیشتمانی و كارتی ئەلیكترۆنیی سووتەمەنییان پێ بێت.
 
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دەبێت ناوی سیانیی سەر كارتی نیشتمانی و كارتی سووتەمەنییەكە هاوتا و وەك یەك بن. ئەگەر ناوەكان جیاواز بن، شۆفێرەكە بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی بەشە بەنزینەكەی.

بڕیارە نوێیەكەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر لەڕۆژی پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2026 جێبەجێ دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن