داشكاندنێكی نوێی كارەبا بۆ 50 هەزار هاوبەش ئەنجامدەدرێـت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 223

راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان داشكاندنی پارەی كارەبا بۆ ئەو هاوبەشانەی ئەنجامدەدات كە ماوەیەكی زۆر پسووڵەیان بۆ نەهاتووەتەوەو ئێستا پسووڵەیەكی كەڵەكەبوویان بۆ دەرچووە.

ڕۆژی یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی كارەبا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بۆ ئەوەی 50 هەزار هاوبەشی ڕووناكی سوود لە داشكاندنی 50% وەربگرن، پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناكییان، كە كۆی گشتی دەگاتە 20 ملیار دینار، گواستراوەتەوە بۆ قەرزی كۆن وەك بەشێك لە كارئاسانییەكانی پڕۆژەی ڕووناكی.

 وەزارەتی كارەبا داوا لەو هاوبەشانە دەكات ئەمڕۆ سەیری هەژماری خۆیان لە ئی-پسووڵە بكەن، ئەگەر قەرزی كۆن جارێكی تر لە هەژمارەكەتاندا دەركەوتووە، ئەوە مانای ئەوەیە كە پسووڵەی مانگانەی ڕووناكییەكەت گواستراوەتەوە بۆ قەرزی كۆن، بۆ ئەوەی وەك هاوبەشێك سوودمەند بیت لە داشكاندنی 50% كارەبا. لە هەمان كاتیشدا، ئەگەر خۆت تۆمار كردبێت، لەڕێگەی كورتانەمەشەوە ئاگادارت دەكەینەوە كە ئەم داشكاندنە دەتگرێتەوە.

وەزارەتی كارەبا ڕوونیكردووەتەوە، هاوبەشان تا كاتژمێر 12:00 شەوی یەكشەممە 18 -10-2026 كاتیان هەیە بۆ پارەدان و سوودوەرگرتن لە داشكاندنەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن