ناتانیاهۆ پلانی ئیسراییل لەبارەی باشوری لوبنان و حیزبوڵڵا ئاشكرا دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل پلانی سوپای وڵاتەكەی لەبارەی باشووری لوبنان و حیزبوڵلا ئاشكرا دەكات.

ڕۆژی یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2026 بنیامین ناتانیاهۆ لەچاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ووتی؛ تا ئەو كاتەی  حیزبوڵڵا چەم دەكرێت و توانا سەربازییەكانی هەڵدەوەشێنرێتەوە، سوپای ئیسراییل " لەناوچەی ئارام" لە باشووری لوبنان دەمێنێتەوە.

سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل بەڕوونی ئاماژەی بەوەكرد، بڕوای بەتوانای حكومەتی لوبنان نییە بۆ چەكداماڵینی حیزبوڵڵا، هەربۆیە تا ئەو كاتەی ئەو گرووپە چەكیان لابێت، بوونی سەربازی ئیسراییل لەناوچەكە بەردەوامی دەبێت.

بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ جەختكردن لەوەی توانا سەربازییەكانی حیزبوڵڵا لاواز بوون، لەهەمان كاتدا ڕوونیكردەوە:" هەر كاتێك پێویست بكات، سوپای ئیسراییل ئۆپراسیۆنی سەربازی دژ بە حیزبوڵڵا ئەنجامدەدات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن