راچڵەكین-
سەرۆكی یانەی زاخۆ ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەنجامە خراپەكان یانەكەیان لەخولی ئەستێرەكانی عیراق، سزای دارایی سەرجەم یاریزانەكانیان داوە.
ڕۆژی یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2026 چیا ئەمین سەرۆكی یانەی زاخۆ پەیامێكی ڤیدیۆیی لەبارەی ئەنجامە خراپەكانی یانەكە لەخولی ئەستێرەكانی عیراق بڵاوكردەوە.
چیا ئەمین رایگەیاند، وەك دەستەی كارگێڕی یانەی زاخۆ بڕیاریانداوە هەر یاریزانێك بڕی 15%ی مووچەكەی لێ كەمبكرێتەوە سزادانەكەش بەردەوام دەبێت:" هەر یاریزانێكیش ناڕازی بێت یان نەیەوێت یاری بۆ یانەكە بكات، دەرگا لەسەر پشتە با بڕوات."
سەرۆكی یانەی زاخۆ لەبەشێكی تری داوای لەهاندەران و هەوادارانی یانەكە كرد لەڕێی تۆڕەكانی سۆشیال میدیاوە قسە بەیاریزانەكان نەڵێن چونكە ئەوانیش ڕۆبۆت نین و هەستییان هەیە.
یاری داهاتووی یانەی زاخۆ بەرامبەر یانەی هەولێر دەبێت، سەرۆكی یانەكەش داوا لەهاندەرانی زاخۆ دەكات بەجۆرێك لەیاریەكە بڕوانن كەیەكەم یاری زاخۆیە لەم وەرزەدا.