وەزارەتی ناوخۆ داشكاندن لە سزای بەسەرچوونی ڤیزاو نشینگەی بیانییەكان دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریچمی كوردستان بڕیاردرا بە ڕێژەی 75% داشكاندن لە سزای بەسەرچوونی ڤیزاو بەسەرچوونی نشینگەی بیانییەكان بكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەفەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە داشكاندن بە ڕێژەی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزاو بەسەرچوونی نشینگەی بیانییەكان.

فەرمانە وەزارییەكە رۆژی 15ی ئەم مانگە دەرچووە، ئەو بیانییانەی كە بە فەرمی و لەڕێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیوە ڤیزەكانیان درێژ بكەنەوە، یاخود نەیانكردۆتە نشینگە، یان نشینگەیان هەبووە و بەسەرچووە، تا 31ـی كانوونی یەكەمی 2026 لەكاتی سەردانكردنیان بۆ یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نشینگە، تەنیا 25% كۆی گشتی سزاكانی دواكەوتن كە لە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (1 ی ساڵی 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن