راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەرج و رێنماییەكانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بڵاودەكاتەوە و هۆشداریش دەدات كە هەر خوازیارێك بڕوانامە لە زانكۆیەك بەدەستبهێنێت كە لە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی وەزارەت نەبێت، یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆ ناكرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ڕێكخستن و ئاسانكاری لە پڕۆسەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و بەرچاوڕونی خوازیاران بۆ خوێندن لە زانكۆكانی دەرەوەی وڵات و چۆنیەتی دەستپێكردن و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەكانی خوێندن لە زانكۆ و پرۆگرامە نێودەوڵەتییەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مەرج و رێنماییەكانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی رێبەرێكدا بڵاودەكاتەوە.