لەدەروازەی باشماخ هێرشكراوەتە سەر سۆران عومەرو كوڕەكەی؟

کوردستان

55 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەبارەی دەنگۆی هێرشكردنە سەر سۆران عومەر، سەرۆكی پێشووی فراكسیونی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و كوڕەكەی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لەڕوونكردنەوەكەدا كە ڕۆژی دووشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، ئەو هەواڵەی كەلەهەندێك پەیج و تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بەهێرشكردنە سەر سۆران عومەرو كوڕەكەی لەدەروازەی باشماخ، دوورە لەڕاستییەوە و بێ بنەمان.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دوایین سەردان و گەشت كردنی سۆران عومەر بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە لە 21ی تشرینی دووەمی 2025 بووەو :"بەڕێزەوە بەڕێكراوە".

لەبەشێكی تری ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، هەر كەناڵ و پەیجێك هەواڵی نادروست و بێ بنەما بڵاو بكاتەوە لەسەر كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەر دەگرنە بەرو داوای یاساییان لەسەرتۆمار دەكەن لە دادگا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن