بڕیارێك لەوەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) بكات بە پێنج قیست.

ڕۆژی دووشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی كەسوكار و بنەماڵەی خوێندكاران، بڕیاردراوە وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل - ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندكارانەی بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دوای داشكاندنی ڕێژەی 45%ی كرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێدەكرێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن