راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم. پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی گشتی نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) پلە.
سبەی سێشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەت لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكەی كورت خایەن لەكاتەكانی ئێوارە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:28 پلەی سیلیزی
گەرمیان:33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:21 پلەی سیلیزی