راچڵەكین-
سەرۆكی فەڕەنسا داوای لە پارت و سەندیدیكاكانی ئەو وڵاتە كرد سەركۆنەی ئەو كردە توندئاژۆییانە بكەن كە لە خۆپیشاندانەكانی ئێلەگ زەردەكان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ڕوویانداوە و ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لەو كەسانەدا دەكرێت كە كردەی تێكدەرانەیان ئەنجامداوە و دوكان و فرۆشگا بازرگانییەكانیان تاڵان كردووە.
ئیمانوێل ماكرۆن، لە وتارێكدا دوای خۆپیشاندانەكانی ئێلەگ زەردەكان، كە ئاراستەی گەلی فەڕەنسای كرد ئاماژەی بەوەدا، ئەگەری ھەیە ھەندێك لە خۆپیشاندانەكان لە فەڕەنسا، قەدەغە بكرێن :"لەئێستا وڵاتەكەمان پێویستی بە سیستەمێكی ڕێكخستن و ئارامی ھەیە نەك زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان".
سەركۆماری فەڕەنسا، جەختی لەوەكرد قەرەبووی ئەو كۆمپانیا و بازرگانانە دەكەنەوە كە بەھۆی خۆپیشاندانەكانەوە، زیانیان بەركەوتووە.
ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگەیاند، لەو خۆپیشاندەرانە تێدەگات كە ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەردەبڕن:"ھۆكاری سەرەكی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا، بۆ ھێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە."