راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی پارێزەرێكی بەتۆمەتی شەڕكردن و دەرهێنانی دەمانچە دەستگیركرد.
ڕۆژی دووشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2026 پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم لە دادگای هەولێر، دوو پارێزەر بە ناوەكانی (ی. ز. م) و (س. ع. ح) دەبێتە دەمەقاڵێیان، بۆ ئەم مەبەستە ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دادگا هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی بابەتەكەیان دا، بەڵام لەلایەن یەكێك لە پارێزەران بەناوی (ی. ز. م) دەمانچە دەرهێنرا و هەڵات.
لەبەشێ:ی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.