میدیای ئیسرائیل قسەی جیاواز دەکات لەبارەی تەقینەوەکەی بەغداد

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 223

راچڵەکین-

رۆژنامەی (جیرۆسەلم پۆست)ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، راگەیەندراوی حکومەتی عێراق سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی کەمپی حەشدی شەعبی لە بەغدا، هەوڵێکە بۆ پێشاندانی بابەتەکە وەک رووداوێکی ئاسایی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق تەقینەوەکەی ناو کەمپەکەی بۆ کێشەیەکی ناوخۆیی گەڕاندووەتەوە و جەختی کردووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر هێرشی دەرەکی نییە، سەرەڕای ئەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان پێکهێناوە.

راپۆرتەکە باسی لەوەش کردووە، لە رابردووشدا تەقینەوەی هاوشێوە لە بنکەکانی حەشدی شەعبیدا روویداوە و بە هەمان شێوە بە رووداوێکی ئاسایی ناوزەد کراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گومان هەیە لەسەر دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتانە و ئەگەری هێرشی دەرەکی بۆ سەر بنکەکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن