پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكاتەوە كە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكەیان نزیكبووەتەوە.

پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، هەر هاوڵاتییەك ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكەی كەمتر لەشەش مانگی تیامابێت، ناتوانێت گەشتی دەرەوەی وڵاتی پێبكات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی پاسپۆرتی سلێمانی بێت، ئەگەر هاوڵاتییەك زانی پاسپۆرتەكەی كەمتر لە شەش مانگی تێدا ماوە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات بۆ نوێكردنەوەی ئەوكات دەتوانێت بێ كێشە گەشتەكەی خۆی ئەنجامبدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن