ئەمڕۆو سبەینێ باران لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان  هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا لە ئێوارەوە ئەگەرێ چاڵاك بوونی هەورە بروسكە و بارینی بارانێكی كەم لە كات و شوێنی جیاجیادا دەبێت.

لە درەنگانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەكات بە تایبەت لە ناوچەكانی سنووری پاڕیزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین وە بەشێك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە.

سبەی پێنچشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانی كاریگەری باران بارین و هەورە تریشقە تا كاتەكانی نیوەرۆ لەسەر ئەم ناوچانە بەردەوامی دەبێت ( ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی، بەشێك لە ناوچەی جیا جیای پارێزگای هەولێر، ئیدارەی ڕاپەرین، بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ ناوچەی جیا جیای ئیدارەی گەرمیان) لە دوای نیوەرۆ وە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 29 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن