رووسیا هاووڵاتییەكی ئەمریكا ئازاد دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101

راچڵەكین -

سەرۆكی رووسیا ئازادكردنی ئەو هاووڵاتییە ئەمریكاییەی راگەیاند كە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی بەشداریكردن لەریزەكانی سوپای ئۆكراینا لە جەنگی دژ بە وڵاتەكەی، بە دیل گیرابوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-10-2026، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە شاری سان پترسبۆرگ، رایگەیاند: بڕیارماندا بە ئازادكردنی ستیڤن هوبارد-ی ئەمریكایی و ئێستا ناوبراو لە فڕۆكەخانەی بولكۆڤۆ-ی شاری سان پترسبۆرگە بۆئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەكەی خۆی.
 
ستیڤن هوبارد، كە هاووڵاتییەكی تەمەن 74 ساڵی ئەمریكاییە، ساڵی 2022 بڕیاردەدات بچێتە ریزەكانی سوپای ئۆكراینا بۆ شەڕكردن لەدژی سوپای رووسیا، هەر لەو ساڵەدا بە دیلی دەكەوێتە دەست هێزەكانی رووسیا و ساڵی 2024 لەلایەن دادگایەكی رووسیاوە سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

ئەو هاووڵاتییە ئەمریكاییە دوای بەسەربردنی زیاتر لە دوو ساڵ لە گرتوخانەكانی رووسیا، بە فەرمانێكی تایبەتیی ڤلادیمێر پوتین، ئازاد كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن