بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل سێ تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان

59 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 79

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆڕسكیل و دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دیكەی دزیكردن. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی زەڕایەن ئاگاداركرایەوە لە رووداوێكی دزیكردن لەو ناحیەیە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد. هەمان شەو بە هاوكاری مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت، توانرا تۆمەتبارێك بەناوی (ش، ڕ، ع) دەستگیر بكرێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، لەبەردەوامیی لێكۆڵینەوەكانی هێزەكانی پۆلیس دا توانرا دوو تۆمەتباری دیكە بەناوەكانی (ڕ، س، ع - ڕ، ت، ی) لەسەر هەمان دۆسیە لەشاری سلێمانی دەستگیر بكرێن. لە لێكۆڵینەوەكاندا تۆمەتباران دانیان بەچەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسكیلدا ناوەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیس فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.

لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٣١/٤٤٣) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن