راچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ نێرگز قادر، پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، كۆتایی به به‌رنامه‌كه‌ی مانگی ره‌مه‌زان هێنا كه به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان هه‌رجاره‌ی ماڵه هه‌ژارێكی به‌هاوكاری و كۆمه‌كه‌كانی خێرخوازان ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه، پاره‌و جلی خۆشی به‌خشیووه به هه‌ژاران له به‌رنامه‌كه‌دا. نێرگز قادر به بۆنه‌ی كۆتا به‌رنامه‌ی له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: دەستمان پێ‌کرد و پشت بە خوا وسەرمایەداران ئێستا گەیشتینە کۆتایی، ئامانجمان کە خزمەتکردنی هەژاران بوو بێ جیاوازی دڵتەنگبووم بە بارودۆخی گوزەران و ژیانیان ، ماندوو بوین بەڵام خەندەی هە رمنداڵێکی هەژار دڵخۆشی دە کردم. ده‌شڵێت: کاتیک چوومە هەرماڵێک وامزانی لە دەرگای ماڵی خۆمان دەدەم من وەک هەژار مێوانداریم نەکردن بەڵام ئەوان لە چیرۆکی هەژاری زیاتریان نەبوو پێم ببەخشن بۆیە ناچاربووم کاتێ رەخنەتان گرت ووتتان نابێ رووخساریان پێشاندەن منیش هاوڕابوم بەڵام من هیچ کات بێ مۆڵەت رووخساری ئەوانمان نیشان نادا لە سەرداوای خۆیان دەرکەوتن بەشێکی زۆریشیان لە سەرداوای خۆیان پێشان نە دران ـ وتیان کارەکەتان چاولێکەرییە خۆزگە لە کاری باش هەموو چاومان لەیەک دە کرد. نێرگز قادر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه، "خۆزگە هەژارەکان پێشاندەدران بۆ ئەوەی ژیانیان باشتر بکەن لەجیاتی پێشاندان و مێوانداریکردنی ئەو بەناو مۆدیل وبەناوبانگانەی سودی هیچیان نیە، نازانم بەردەوام دەبم یان نا چونکە بەرنامەیەکی لە وجۆرە بەرپرسیارییەتێکی گەورەیە هەر بۆیە داهاتووت دەخاتە ژێر پرسیار بۆیە جارێ بریارمان نەداوە ئایا بەردەوام دەبین یان نا بەڵام لەخزمەتکردنی بینەرەکانم هەمیشە بەردەوام دەبم دەشمەوێ بڵێم ئەم کارەمان تەنها لەپێناو خودا بوو نە خۆم کاندید دەکەم نەدەستکەوتی بۆمن بوو هەندێک بە پارەی خۆم دیاریم کری وجلەکانی خۆم بەخشی". هه‌روه‌ها نێرگز قادر سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌شی كردووه كه هاوكاری به‌رنامه‌كه‌ی بوون له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ڵێت: سوپاسی هاوکارەکانم و کۆمپانیاکان دەکەم سوپاس بۆهەژارەکان سوپاس بۆ کاک دەرباز کۆسرەت ڕەسول کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی کاتی هەواڵی پڕۆگرامەکەی پێگەشت زۆر بەخەمخۆرییەوه سەپۆرتی گەورەی بەرنامەکەبوو ماڵی سی هەژاری ئاوەدان کردەوە، سوپاس بۆ پرۆژەی گاردن ستی و کۆمپانیای دیارکۆ و بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی عێراق رێبوار تەها و جەمال شکور و دیلان غەفور ، کۆمپانیای کاروانچی و کۆمپانیای رەها و کوشتارگەی ئاژەڵانی کەرکوک و کۆمپانیای دارفرۆش و رێکخراوی لانە تەوار ، سوپاس بۆ بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی کەرکوک و کارگەی جبسی دۆلفین و سەرجەم ئەو کەسانەی کە نەیانویست ناویان بێنین ، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی مادی و مەعنەوی هاوکاری بەرنامەکە بوون .