نیویۆرك تایمز: ئەمریكاو ئیسراییل ئامادەكاری دەكەن بۆ هێرشكردنەوە سەر ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 53

راچڵەكین-

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووەتەوە، ئەمریكاو ئیسراییل ئامادەكاری دەكەن دوای هەڵبژاردنی كۆنگرێس هێرشێكی چڕ بكەنەوە سەر ئێران. 

ڕۆژنامەكە لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی و سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن و تەلئەبیب ئامادەكاریان كردووەو پلانیان داڕشتووە دوای 3ی تشرینی دووەم كە وادەی هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسی ئەمریكایە، هێرشێكی فراوان بكەنەوە سەر تاران.

نیویۆرك تایمز ڕوونیكردووەتەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان فڕۆكەی ئیسراییلی دەرچوونیان هەبووە بۆ سەر ئاسمانی عیراق، ئەوەش لەچوارچێوەی زنجیرەیەك مانۆڕی هاوبەشی ڕاهێنان لەنێوان ئەمریكاو ئیسراییل دێت كە بەگوێرەی پلانەكان، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمجارە بۆسەر ئێران كورت و چڕ دەبن. 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە بێت، پێدەچێت ئامانجی ئەم جارەی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرایل بریتیبن لە دامەزراوەكانی وزە و ژێرخانی ئەتۆمی، جبەخانەی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران.

لەنوێترین لێدوانیشیدا، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكت رایگەیاند، ئیدارەكەی واشنتۆن دانوستان لەگەڵ ئێرانییەكان ناكات و بەم زووانە بەشێوەیەك لە شێوەكان شتێك روودەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن