راچڵەكین -
بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی (ئەندەرپاسی شەقامی سالم)، لە سبەینێوە تا كاتێكی نادیار، سایدی ڕۆیشتن بە ئاڕاستەی هۆتێل سلێمانی پاڵاس بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەربەست دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2026، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بۆ كارئاسانی جوڵەی ئۆتۆمبێل و كاركردن بە خێرایی لە پڕۆژەی (ئەندەرپاسی شەقامی سالم)، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، سەرلەبەیانی سبەینێ هەینی، سایدی ڕۆیشتن بە ئاڕاستەی هۆتێل سلێمانی پاڵاس، تا كاتێكی نادیار بەربەست دەكرێت.
شارەوانیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان و شۆفێران كردووە، هاوكاریی تیمەكانی شارەوانیی بكەن و ڕەچاوی ڕێنمایی و هێماكانی هاتووچۆ بكەن و شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن ( وەك لە نەخشەی خوارەوە دیاریكراوە)، بۆ ئەوەی پڕۆسەی دروستكردنی ئەندەرپاسەكە بەخێرایی و سەركەوتووی تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەت هاوڵاتییان.
