لەهەولێر شۆفێری پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی شۆفێری پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری نەشیاو، راگەیاند.

ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا كەڕۆژی پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاوكرایەوە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە كە تێیدا دەردەكەوێت شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی خوێندكاران بە شێوەیەكی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ قوتابیەكی كچدا دەكات و چەند جووڵەیەكی نەشیاو ئەنجام دەدات، هێزەكانیان دەستیان بە بەدواداچوون كرد.

 بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار بەناوی (د. ل. ع.) لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركرا.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامە. هاوكات داوا لە هەر خێزان و خانەوادەیەك دەكرێت كە سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن