راچڵەكین-
لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ جێگەی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوە دەگرن، سوێندی یاسایی دەخۆن.
فەرمانەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 25-10-2026، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكە، كە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، لە بڕگەی یەكەمدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ كە وەك جێگرەوەی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوە دیاریكراون، سوێندی یاسایی دەخۆن و وەك ئەندامی نوێی پەرلەمان دەستبەكار دەبن.
هەر لە دانیشتنەكەدا دەنگدان لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەك دەكرێت، لەوانە پێشنیازە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەرانی دەوڵەت.