داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و دەوروبەری 4 ملیار دینار كەمدەكات

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 17 تا 23 ی تشرینی یەكەم بڕی (10) ملیارو (712) ملیۆن و (407) هەزارو (760)دینار بووە، لە (83%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (17%) چەكە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  29.523% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 4 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 10 تا 16ی تشرینی یەكەم بریتیی بوو لە (15) ملیارو (199) ملیۆن و (794) هەزارو (364) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن