ڕووداوێكی تەقەكردن لەفەڕەنسا كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

جیهان

54 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71


راچڵەكین-

لەڕووداوێكی تەقەكردندا لە باشوری خۆرئاوای پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا، پێنج كەس بوونە قوربانی، پێش ئەوەی تەقەكەرەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیربكرێت.

ڕۆژنامەی  (لا دیبیش) لەزاری سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، ڕووداوەكە لەیەكێك لەشەقامەكانی هەرێمی ئیڤیلین ڕوویداوە كاتێك كەسێك بەئۆتۆمبێلەكەی دەستدڕێژی كردووەو بەهۆیەوە پیادەڕەوێك كوژراوەو چواری تر برینداربوون.

دوای ڕووداوەكە كە كاتژمێر 11:30ی خولەكی ڕۆژی هەیینی بەكاتی هەرێمی كوردستان ڕوویداوە، هێزەكانی پۆلیس لەشارۆچكەی كوینییر تەقەكەرەكەیان دەستگیركردووە.

سیباستیان لۆكۆرنۆ، سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا لەبارەی ڕووداوەكە لە ئێكس نوسیوویەتی:" ئەم ڕووداوە زۆر مەترسیدارە."

تائێستا هێزە ئەمنییەكانی فەڕەنسا ناسنامەی تەقەكەرەكەو پاڵنەرەكانی پشت ڕووداوەكەیان ئاشكرا نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن