سێ وڵاتی ئەوروپا ئامادەكاریی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دەكەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین -

سێ وڵاتی گەورەی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران نیشان دەدەن بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ هەینی 23-10-2026، یۆهان ڤادیفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.

وتیشی:" ئامانجی ئەو سێ وڵاتەی ئەوروپا لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، گەیشتنە بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەركردنی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و رێگریكردن لەوەی تاران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات".

ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەرتیانیا، لەكاتێكدایە دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەیان ناكەن بۆ بەكارهێنان لە بواری ئاشتیدا، جەختیان لەوەشكردووەتەوە كە بەنیاز نین چەكی ئەتۆمی بەرهەمبهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن