راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو شۆفێرەی راگەیاند كە لە گەڕەكێكی ئەو شارە منداڵێكی شێلا و هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕوونكردوەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت ڕووداوێك لە گەڕەكی كوران كە تێیدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری MG منداڵێكی شێلابوو و شۆفێرەكەش هەڵاتبوو، لەڕێگای تیمەكانمان دەستبەجێ بەدواداچون كرا و توانرا شۆفێری تۆمەتبار بەناوی (ن .ك.ص) بدۆزرێتەوە و لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار /ڕۆژئاوا - بنكەی پۆلیسی ئازادی، دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و ڕادستی دادگا كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.