شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 279

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەكۆتایی ئەم هەفتەدا هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەك لەدەریای ناوەراست و هاتنی بارستە هەوایەكی شێداری مەداری لە دەریای سوورەوە.

ئاراس جەبار، ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاویكردووەتەوە، لە چوار رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا بەگشتی كەشی هەرێمی كوردستان بەجێگیری دەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەكە زۆربەی كات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە.

 لە درەنگانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە كۆتایی ئەم هەفتەیە 29/10/2026 هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەك لەدەریای ناوەراست و هاتنی بارستە هەوایەكی شێداری مەداری لە دەریای سوورەوە كە هاوكات دەبێتە هۆی دروستبوونی حاڵەتێكی ناجێگیری كەش و بەرگەهەوا بەشێوەیەكی مامناوەند تا بەهێز كە خۆی دەبینێتەوە لە دروستبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و بارانی بەخوڕ و هەندێك كاتیش بارینی تەرزە لە كات و شوێنی جیاوازدا.

ئاراس جەبار دەڵێت، بەگشتی لەو شەپۆلەدا پێشبینی دەكرێت بڕێكی باش باران لەسەرجەم ناوچەكان ببارێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێكیش كاریگەریەكانی بەردەوامی ببێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما و هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و دەستپێكردنی كەشێكی زستانە كە پێویست بە بەكارهێنانی ئامێرە گەرمكەرەوەكان بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن