بۆچی تائێستا ڕەشنووسی بودجەی 2027 نەگەیشتووەتە پەرلەمانی عیراق

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 113


راچڵەكین-

تائێستا ڕەشنووسی بودجەی 2027 لەدەرەوەی شورای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقە لەچاوەڕوانی ئەوەی ڕێوشوێنە حكومییەكانی تەواو بكرێت و لەئەنجوومەنی وەزیرانی دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەحمەد مەساری، جێگری یەكەمی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەرشاگەیەندراوێكدا دەڵێت، تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 نەگەشتووەتە سەرۆكاەتی ئەنجوومەنی نوێنەران یاخود لیژنەكەیان، بەهۆی ئەوەی لەئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە.

مەساری دەڵێت، هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی ڕەوانەكردنی ڕەشنووسی بودجەكە دەگەڕێتەوە بۆ دابینكردنی تەرخانكراوی دارایی وەزارەتە نوێیەكان كەلەم كابینەیەدا دروستكراون.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پێشبینی كرد لەماوەی نزیكی ئایندەدا ئەو كارە تەواو بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن