راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق چارەنووسی كارمەندانی گرێبەست و كرێكارانی ڕۆژانەی یەكلاكردەوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی شەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2026 عەلی فالح زەیدی، بەئامادەبوونی هەریەك لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆكوەزیران و فالح ساری، وەزیری دارایی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كردووە تایبەت بە گفتوكۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عیراق فەرمانیكردووە سەرجەم كارمەندانی گرێبەست و كرێكارانی ڕۆژانە بكرێنە هەمیشەیی.
هاوكات بڕیاردراوە 120 هەزار پلەی وەزیفی بەشێوەی گرێبەست لە بودجەی 2027 دابمەزرێنرێن بەمەرجێگ سەرجەم توێژەكان بگرێتەوەو بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێن.
عەلی فالح زەیدی، جەختی لەوەكردووە، حكومەتی عیراق كاردەكات بۆ دابینكردنی سەرجەم تەرخانكراوە داراییە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.
جێی باسە، لەڕاگەیەندراوەكەدا هیچ ئاماژەیەك بەوە نەدراوە، ئەو بڕیارانە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە یاخود نا؟