لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی عیراق رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەندرا

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین - 

بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمبەر (د.خ) و هاوسەری ئیمام عەلی، سبەینێ لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی عیراق دەكرێتە پشووی فەرمی.

هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا، بەسڕە، نەجەف، كەربەلا، بابل و زیقاڕ، بڵاویانكردەوە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە 25-10-2026، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان.

پشووەكەی سبەینێ فەرمانگە ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە و دەوامیا ئاسایی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن